هونه‌رمه‌ند
عه‌دنان که‌ریم
پاداشتی دامه‌زراوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاوازدانه‌رانی سویدی
پێبه‌خشرا

له رۆژی دووشه‌ممه‌ی 18 ئۆکتۆبه‌ری 2010
له
شاری ستۆکهۆڵمی پایته‌ختی سوید هونه‌رمه‌ند عه‌دنان که‌ریم پاداشتی
دامه‌زراوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ئاوازدانه‌رانی سویدی بۆ ساڵی 2010 پێبه‌خشرا.
ئه‌م پاداشته به بڕی 50 هه‌زار کرۆنی سویدی بوو، وه‌ک ڕیزلێنانێک له‌و
هونه‌رمه‌ندانه‌ی که ساڵی رابووردو چه‌ندین ئاوازی نوێیان خوڵقاندوه.
زۆرینه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه سویدی بوون، ئه‌وه‌ی جێی خۆشحاڵیه هه‌ر له‌و
مه‌راسیمه‌دا هونه‌رمه‌ندێکی دیکه‌ی کورد به ناوی هه‌ردی کورده هه‌مان
پاداشی وه‌رگرت. شایه‌نی باسه که عه‌دنان له ماوه‌ی ئه‌مسالدا چوار
کۆنسێرتی له وڵاتی سوید و دووکۆنسهرتی له کوردستان له ته‌ک گروپی
کامکاران پێشکه‌ش به هه‌وادارانی خۆی کردووه. هیوادارین که هونه‌رمه‌ندانی
کورد له هه‌رکوێی دنیادان بره‌و به هۆنه‌ری کوردی بده‌ن و میلله‌تی کورد
به فه‌رهه‌نگه جوانه‌که‌یه‌وه به دنیا بناسێنن
.
زانا قادر/ ستۆکهۆڵم
|